چەکدارانی داعش لە بناری چیای قه‌ره‌چوغ له نزیک گوندەکانی عەلیشە ڕەش و بەردیسپی سه‌ر به قه‌زای مه‌خمور، ئاگریان لە پوش و پاوانی چیاکه به‌رداو تا دره‌نگانى شه‌وی رابردووئاگرهكه به‌رده‌وام بوو.
ئه‌و شوێنه به‌شێكه له‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منیییان تێدایه و ده‌كه‌وێته سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق ، بۆیه‌شه پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌و سنووره‌دا به‌رده‌وام و به ئاشكرا جوڵه‌یان هه‌یه‌و كاری تیرۆریستی و په‌لاماری سه‌ربازیش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و گونده‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.