سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، ئێستا کاتی راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی نییە.
لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، کە بڕیاری راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدهگهێنێت ، ئێستا کاتی راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و هیچ رێکخراوێکی دیکە نییە، کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هاورێ له‌گه‌ڵ تیمی تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند كه رێکخراوی تەندروستی جیهانی، له ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی خۆی بۆ رێگری له ڤایرۆسی كۆرۆنا شکستی هێناوەو پێویسته ئەو رێکخراوە بەرپرسایهتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە له ئه‌وستۆ بگرێ.
هه‌ر به‌م هۆیانه‌وه تره‌مپ داوای له ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد كه به‌شه بوجه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ببڕن.
ساڵی ٢٠١٩ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌خشوه كه ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌كاته ١٥% كۆی بوجه‌ی رێكخراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.