بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی كردهوه كه لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سنورەکەداو دەستنیشانکردنی توشبوان لەڕێگەی پشکنینەوە،رۆژی سێ شەممە، تیمەکانمان (15)سامپڵیان لەناحیەی سەنگەسەرو ناوشاڕی ڕانیە، وەرگرت و لەتاقیگەی ڕاپەڕین پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا.
ڕاشیدهگهێنێت کە سوپاس بۆ خوا ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان، نێگەتیڤ دەرچون و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.