Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 06:56

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گوندی بێرکم یان لە سیدەکان بۆردومان کرد

زیان بە ڕێگاوبان و تۆڕی کارەبای نیشتیمانی وخانوی هاوڵاتییان گەیشت
کوردستان TV
100%


کاتژمێر دوازده‌ی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا لە دەڤەری سیدەکان، گوندی بێرکم یان بۆردومان کرد و لەئەنجامی بۆردومانەکەش زیان بە ڕێگاوبان و تۆڕی کارەبای نیشتیمانی وخانوی هاوڵاتییەک گەیشتووە.

وەک هاوڵاتییەکی ئەو گوندە بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بۆردومانەکە کەمتر لە دووری ته‌نها ده‌ مەتر و له‌نزیک ماڵەکەیان بووە .

 لای خۆشیەوە ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان تیڤی راگه‌یاند:  بۆچەندەمین جارە سوپای تورکیا دەوروبەری ئەوگوندە بۆردومان دەکات، بەڵام بۆردومانی شەوی ڕابردوو زۆر لەنزیک له‌ ماڵ و خانووی هاووڵاتیانی گوندەکە بووە. 

ئاشكراشی كرد كه‌خۆشبەختانە ئه‌م بۆردومانه‌ هیچ زیانێكی گیانی بۆ هاووڵاتیانی سڤیل نەبووە ، به‌ڵام لەترسی بۆردومانەکە هەر شەوی ڕابردو دانیشتوانی ئەو گوندە گوندەو ماڵ وحاڵی خۆیان جێهێشتوە و هاتونەتە گوندی دەراو وئاوارە بوونە. بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتیشی: بۆردومانەکە جگە لەزیانی مادی لێكه‌وتووه‌توه‌ و بووه‌ته‌ هۆی تێکدانی تۆڕی کارەبای نیشتیمانی و زیانیش بە ڕێگاو بانەکان گه‌یشتوون و لەئیستادا ڕێگای نێوان گوندەکانی دەراو و بێرکم و کوێستانەکانی ناوچەکە داخراوە.

 بۆردومانه‌كانی سوپای تورکیا بەهۆی هەبونی بنکەوبارەگانی پەکەکە لەناوچەکە بەردەوامی هەیە. لەئیستاشدا کە وەرزی بەهارەو بەشێک لەهاووڵاتیان بەپێی ڕێنمایەکانی خۆپارێزی وسەلامەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا كه‌ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆولێژنەکانی ئەمنی ڕێگایان پێ دراوە بچنە چیاو گژوگیان بەهاری بهێنن. به‌ڵام بەردەوامی بۆردومانەکان لەو شوێنانە مەترسی زیاتریان بۆسەرهاوڵاتیان وکاسب کاران درووستكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.