Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 06:56

فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی دیکە زینی وەرتێیان بۆردوومانکرد

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، كه‌مێك پێش ئێستا فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا زینی وەرتێ بۆردومان كرد 


 بۆردومان كردنى زینی وه‌رتێ بۆ جاری دووه‌مه‌  دوای شەوی ڕابردوو بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیە کەوتە بەر هێڕشی بۆردومان، بەلام ئەوەی كه‌مێك ئیستا نزیکتر لە ئاوایی بۆردومان  كرا


بەڕێوەبەری ناحییەی وەرتێ بە کوردستان تی ڤی راگەیاند: بۆردومانەکە زیانی بۆ خەڵکی سڤیل نەبووە، تەنها ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئەوانە دروست بووە، کە چونەتە شاخ بۆ هێنانی گیا بەهارییەکان و مەترسی بۆ ئەوان دروست کردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.