بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاماژە بە زیادبوونی پێدانى کارەبای نیشتمانی دەدات و رایدهگهێنێت ئێستا بە تێکڕا لە 24 کاتژمێر، 18 کاتژمێر کارەباى نیشتمانى ههیه.
ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان، بە باسنیوزی ڕاگەیاند ، لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا زۆرترین کارەبا دراوەتە هاووڵاتییان، لە 20 ڕۆژی مانگی سێدا بە گشتی شەو و ڕۆژ 15 کاتژمێر کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین کراوە، لەو ماوەیەدا دوو شەپۆڵی سەرماش هەبوو، تەنانەت لە هەندێک شوێن بەفر باری، ئەوەش خواستی لەسەر کارەبا زیاد کرد.
راشیگهیاند لە مانگی چواردا بڕی کارەبا سێ کاتژمێری دیكه زیاد بوو و لە ماوەی دوو هەفتەی مانگی چواردا، تێکڕای پێدانی کارەبا بووهتە 18 کاتژمێر لە شەو و ڕۆژێکدا، بۆ لەمەودوا 18 کاتژمێرەکە زیاتریش دەبێت.
ئومێد محەمەد باسى لهوهش دهكات کێشەی دابینکردنی غازی سرووشتییان نییە بۆ وێستگەکان راشیگهیاند لەو ماوەیەدا کارمەندان و تیمەکان زۆرترین کاریان کردووە، بۆ ئەوەی هاووڵاتی بەهۆی قادەغەی هاتوچۆ کە لە ماڵەوەیە، كارهباى نیشتمانییان كهم نهبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.