شانەی جەنگیی عێراق بڵاوی کردەوە؛ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئاسمانی عێراقی بەزاندووە و کامپێکی ئاوارەکانی لە مەخمور بۆردومان کردوە، بەهۆیەوە دوو ژن بوونە قوربانی.
وتەبێژی فەرماندەیی گەشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا ڕوکن عەبدولکەریم خەلەف، سەرکۆنەی بۆردومانەکەی تورکیای کرد و بە کارێکی دوژمنکارانەی وەسفکرد. شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش ئاشکرای کرد بۆردومانی کەمپێکی ئاوارەی کوردانی تورکیا کراوە و دوو ژنی کوشتووە.
ئاماژەی بەوەكردووە، فڕۆكە جەنگییەكەی توركیا كەمپی پەنابەرانی كوردانی توركیای لە مەخموور بۆردوومانكردووەو بههۆی بۆردومانهكه دوو ژنی دانیشتووی كەمپەكە بوونه قوربانی.
جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەتی عێراقی هەموو ڕێکارێک دەگرێتەبەر لەبەرانبەر هەر کارێک لە خاکەکەیدا ئەنجامبدرێت .
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی زینی وەرتێیان لە ناحیەی وەرتێ بۆردوومان کرد، بەیانی ئەمڕۆش گوندەکانی سنوری سیدەکان و زینی وەرتێ جارێکی دیکە لەلایەن تورکیاوە بۆردوومانکران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.