Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 13:22

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت 157 ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان لە ئوردنەوە گەرێندرانەوە

بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن
کوردستان TV
#7
100%


١٥٧ ھاووڵاتی، ئێوارەی ئەمڕۆ بە گەشتێكی راستەوخۆ گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.

لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان، ١٥٧ ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە عەمانی پایتەختی ئوردن گیریان خواردبوو، بۆ ھەرێمی كوردستان گەڕێندرانەوە.

پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو ھاووڵاتیانە بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو.

ئەو ١٥٧ ھاووڵاتییە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە گەشتێكی راستەوخۆ گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەبەر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ نیسانی ٢٠٢٠

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.