دوای ئەوەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بڕیاریدا بڕە پارەیەک وەک ھاوکاری دارایی ههژاران بكات، سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندیان بە لایەنی پەیوەندیدار کردوە لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ کە پێویستە لەو پارەیە پشکی ھەرێم بدات.
دوای ئەوەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بڕیاریدا بڕە پارەیەک وەک ھاوکاری بداتە ئەو خێزانانەی ھیچ سەرچاوەیەکی داراییان نییە و بە ھۆی کۆڕۆناوە زیانیان بەرکەوتوە .
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندیان بە لایەنی پەیوەندیدار کردوە لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ کە پێویستە لەو پارەیە پشکی ھەرێم بدرێت خۆشبەختانە لە ئێستادا لێکتێگەیشتنێک ھاتۆتە ئاراوە ھەر کاتێک ڕەزامەندی درا و ئەو پارەیە خرایە سەر حسابی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش دەکرێت ، لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتمان سەرقاڵی ئامادەکردنی میکانیزمێکی گونجاون بۆ ئەو بابەتە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.