به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت: زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لەسعودیە ئەگەری ئەنجامدانی وەرزی ئەمساڵی حەج لاواز دەکات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: تا ئەمڕۆ 15-4 ژمارەی توشبوان لە 6000 نزیک بۆتەوە و 85 کەس گیانی لەدەستداوە و 71 کەسیش باری تەندروستیان ناجێگیرە و زۆرترین ژمارەی قوربانیەکانیش لەم وڵاتە لەھەردوو شاری مەککە و مەدینەیە، ئێستا لەڕووی زۆری ژمارەی تووشبووان و قوربانیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سعودیە یەکەمە لەناو ھەموو وڵاتانی عەرەبی.
نه‌قشبه‌ندی نووسیویه‌تی: زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لەسعودیە ئەگەری ئەنجامدانی وەرزی ئەمساڵی حەج لاواز دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.