Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 03:42

ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.. چوار هاووڵاتی به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ کۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێنا

یه‌كێكیان ئافره‌ته‌
کوردستان TV
100%

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چوار هاووڵاتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان کە یەکێکیان ژن بووە بە هۆی هەژارییەوە لە چەند شاری کوردستاندا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی راپۆرتێک کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە، دوێنێ چوارشەممە، هاووڵاتییەکی ئیلامی بە ناوی "ئومید ئیمانی"، تەمەن 33ساڵ، بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و لە نامەیەکدا هۆی خۆکوشتنەکەی بە هەژاری و بێکاری لە قەڵەم داوە.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، ژنێکی کرماشانی بە ناوی " زیبا خاوەری" تەمەن 43 ساڵ و دایکی سێ منداڵ، بە هۆی هەژاری و لە رێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها رۆژی شەممە، 23ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی 51 ساڵە بە ناوی " مەلەک محەممەد باقری"، دانیشتووی گەڕەکی فەرجەی شاری سنە، بە هۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەو ئەو رۆژە لاوێکی 30 ساڵە بە ناوی " حەمید ئیبراهیمی"، خەڵکی دێهلۆرانی ئیلام، بە هۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.