گوته‌بێژی سوپای نیشتيمانی لیبیا ره‌تیكرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه ره‌وانه‌ی لیبیا كراوه، نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات، ئاشكراشی كرد كه ئه‌و كه‌سه ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات هه‌ر وه‌كو هه‌موو تیرۆريستێكی دیكه.
گوتیشی "كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یە و ئازادیخوازن و له‌پێناو پرسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌جه‌نگن".
ئه‌حمه‌د مسماری گوته‌بێژی سوپای نیشتيمانی لیبیا، گوتی: "لە پرێس کۆنفرانسی رابردوو باسمان لە کوردێک کرد، سەرسوڕمانی و بەدگومانی خۆمان خستەڕوو، چۆن کوردێک، پرسی نەتەوەیی خۆی هەیە، پرسی بوونی نەتەوەکەی، کە بەردەوام بەدەست چەوساندندەوە داگیرکارییەکانی تورکیا دەناڵێنێت، ئەو نەتەوەیە لەپێناو ئازادی دەجەنگێت، مافی خۆشیانە کە لەپێناو ئازادی بجەنگن، چۆن دەکرێ کەسێکی ئەو نەتەوەیە بەکرێ بگیرێت لەلایەن هەواڵگری تورکیا، بنێردرێتە لیبيا و لە لیبیا شەڕ بکات، زانیاری ئەوەم پێدراوە کە خەڵکێکی زۆر بەکرێگیراو هێندراونەتە ئێرە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە ئەو کەسە نوێنەرایەتی گەلی کورد بکات".
راشیگەیاند:"تیرۆریستان نوێنەرایەتی گەلەکەیان ناکەن، تەنیا نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن، تەنانەت لە لیبیاش تیرۆریست هەن، لە خێلەکەی من تیرۆریست هەن، لە خێلی هەموو ئەوانەی بەیەکەوە شەڕ دەکەین تیرۆریست هەن، تیرۆریستان نوێنەرایەتی هیچ لایەنێک ناکەن تەنیا نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن، نوێنەرایەتی ئەوانە دەکەن کە بەکرێیان گرتوون".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.