Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:53

ڤایرۆسی کۆڕۆنا فێری کردین

دابڕان لە شەقام و شار ئازارێکی چەند بەژانە
کوردستان TV
100%

تەندروستی و خۆپاراستن سەرچاوەی وزەی ژیانە
ڤایرۆسی کۆڕۆنا فێری کردین
ڕیزگرتن لە یاساو رێسا ئەرکی سەرجەم هاوڵاتیانە
ڤایرۆسی کۆڕۆنا فێری کردین
مانەوە لە ماڵەکانمان ئەزمونێکە وەکو وانە
ڤایرۆسی کۆڕۆنا فێری کردین
مرۆڤێکی خۆبەخش بین بۆئەم خاک و نیشتیمانە
ڤایرۆسی کۆڕۆنا فێری کردین
عیبادەت لە ماڵی خودا چەند بەسۆزو میهرەبانە
ڤایرۆسی کۆڕۆنا فێری کردین
دابڕان لە شەقام و شار ئازارێکی چەند بەژانە
ڤایرۆسی کۆڕۆنا فێری کردین
هەموو یەکترمان خۆش بوێت مرۆڤ بە عیشقەوە جوانە
  ن / د.ژیلوان تاهیر 

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.