ووردەکاری هاوکاری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئەو ھاوکارییانەی لە کاتی قەیرانی کۆرۆنادا گەیشتوونەتە دەست حکومەتی هەرێم بەم شێوەی خوارەوەیە:
یەکەم: کۆمەک (تبرعات) تاكو ئێستا (20.5) بیست ملیۆن ونیو دۆلار کۆمەک كراوه بۆ هەژماری ناوەندی ئەنجومەنى وەزیران، ئەم پارەیە بۆ كڕینى خۆراک ودەرمان تەرخان دەکرێ، ودواتر بەسەر هەموو پارێزگاکانی ھەرێم بە پێی رێژەی دانیشتوان دابەش دەکرێ.
دووەم: بەغدا (3.5) سێ ملیار و نیو دینارى ناردووە، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێ.
سێیەم: رێکخراوی WHO هیچ بڕە پارەیەکی کۆمەک نەكردووە، تەنها هەندێك ئامێر وکەرەستەی تەندروستی رادەستی وەزارەتی تەندروستی کردووە.
چوارەم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارى داوه (600) ملیار دینار بەسەر خەلكى هەژار دابەش بکات، ھەرێمی کوردستان بە فەرمی نووسراوی كردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێم نەناردوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٦ نیسانی ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.