ئەگەر مرۆڤ دەستبەرداری پیس بوونی ژینگە نەبێت، دوای نەمانی کۆڕۆناش، پەتایەکی تر، دەردێکی تر، ڤایرۆسێکی کوشندەتر جارێکی تر یەخەمان دەگرێت و تۆڵەی ئەم هەموو خراپەکارییەمان لێ دەکاتەوە، کە دەرهەق بە پیس بوونی ژینگەمان کردووە.
ئیتر بەسە!
با پاک و خاوێنی لەخۆمان دەست پێ بکەین، ئینجا ماڵ پاک بکەینەوە، ئەم پاکژییە بۆ کۆڵان وگەڕەک و شار بگوازینەوە و پڕۆسەکە بەردەوامی پێ بدەین، تا کوردستانمان پاک و پاکتر دەبێتەوە.
هەر لە 16ی نیساندا... سڵاوو درود دەنێرین، بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی کە لە 16ـ4ـ1987
بوونە قوربانی دەسپێکی تاوانەکانی کیمیابارانی ڕژێمی بەعس، هەرئەم کیمیابارانەش بووە هۆکاری تێکدانی ژینگەی کوردستان.
ن / ههژار عهلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.