Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:25

نرخی زێر به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت

به‌هۆی نزمبوونی نرخی نه‌وته‌وه‌یه‌
نرخی زێر بۆ نزمترین ئاستی له‌ماوه‌ی 4 مانگی ڕابردوو داده‌به‌زێت
کوردستان TV
#8
100%

سه‌رباری ڕێككه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌ڵام نرخی نه‌وت به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا نرخی زێر له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16/4/2020 نرخی زێر ڕۆژانه‌ بۆ هه‌ر مسقاڵێك زیاتر له‌ هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌جۆرێك نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار بیست و یه‌ك كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆرترین خواستی له‌سه‌ره‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ 293 هه‌زار دینار بوو ئه‌مڕۆ به‌ 298 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت هاوكات مسقاڵێك زێڕی عه‌یار بیست و چوار له‌ 334 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 340 هه‌زار دینار و زێری عه‌یار هه‌ژده‌ له‌ 251 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 253 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

23 ئه‌ندامی ئۆپێك و وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌ سه‌رۆكایه‌تی رووسیا له‌ به‌رنامه‌یاندایه‌ له‌ دوو مانگی داهاتوو ئایار و حوزه‌یران به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌رازیل، كه‌نه‌دا و نه‌رویج و وڵاتانی تریش سێ ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل له‌ به‌رمیل له‌ به‌رهه‌مهێنانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌. سه‌ره‌ڕای بڕیاردانی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه‌ به‌ڵام هێشتا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ خوار 30 دۆلار ده‌فرۆشرێت ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ بازرگان و سه‌رمایه‌داران متمانه‌یان به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئۆپێك پڵه‌س نه‌بێت و په‌نا بۆ كڕینی زێر ده‌به‌ن.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.