له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 33یه‌مین ساڵیادی كیمیا بارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان و ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: سەری رێز و نەوازش لە بەردەم گڵکۆی شەھیدانی ئەو دەڤەرە دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم:
له (33) مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و ژمارەیەک گوند و ئاوایی دەڤەری خۆشناوەتی، کە رۆژی 1987/4/16 لەلایەن رژێمی بەعسەوە کیمیابانکران و بووە هۆی شەهیدبوون وبرینداربوونی سەدان کەسی بێ‌تاوان، سەری رێز و نەوازش لە بەردەم گڵکۆی شەھیدانی ئەو دەڤەرە دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.