تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبووەوە کە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ و نیوە، بەوەش ژمارەی چارەسەرکراوانی کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتە نۆ کەس.
دکتۆر محەممەد سوبحان، بەڕێوەبەری سەنتەری کۆرۆنا لە هەڵەبجە رايگەیاند، ئەو منداڵە کە چاکبووەتەوە رەگەزی نێرە، بە چاکبوونەوەی ئەو تووشبووە تەنها 13 تووشبووی کۆرۆنا ماون و هەموویان دۆخی تەندروستییان باشە.
لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 335 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا 210 کەس چاکبوونەتەوە.
بەڕێوەبەری سەنتەری کۆرۆنا لە هەڵەبجە رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا براونەتە سەنتەرەکەیان کە دوو کچی تەمەن 16 ساڵان و 14 ساڵان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.