Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 02:33

نەتەوە یەکگرتوەکان زەنگی مەترسی لە عێراق لێدەدات

راپۆرتەکان ئاماژە بە زیادبوونی تووندوتیژیی خێزانی دەکەن
کوردستان TV
100%

نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات پەلەبکات لە تێپەڕاندنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی، چونکە راپۆرتەکان ئاماژە بە زیادبوونی تووندوتیژیی خێزانی دەکەن، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

نووسینگەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دانیشتووان (UNFPA) و کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، OHCHR، UNICEF و دەستەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یەکسانیی جێندەر و بەتواناکردنی ئافرەت (UN Women ) نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن لە عێراقدا لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی ژمارەی کەیسەکانی تووندوتیژیی خێزانی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 دا.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە "لە هەفتەی رابردوودا چەندین راپۆرتی جیا دەرکەوتن دەرباری دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر ئافرەتێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت و مامەڵەی خراپ لەلایەن هاوسەر، سووتان و خۆسوتاندن؛ هەروەها خۆبریندارکردن، ئازاربەخۆگەیاندن بەهۆی مامەڵەی خراپ لەلایەن هاوسەرەکانەوە، گێچەڵی سێکسی بۆسەر نەوجەوانان، خۆکوشتن بەهۆی تووندوتیژیی خێزانی و چەندین تاوانی دیکە".

یونامی دەڵێ "ئەم جۆرە تاوانانە دەبنە زەنگێکی مەترسیدار بۆ پێویستیی لەخۆگرتنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی لە عێراقدا".

نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە دەسەڵاتەکانی عێراق دەکات، بۆ زامنکردنی ئەوەی کە دەستدرێژیکاران لەلایەن سیستەمی دادوەرییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، لەگەڵ کاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزاریی هێڵی گەرم و ئینتەرنێت و پاڵپشتیی زیاتری رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

یونامی داوای کردنەوەی دەرگاکانی شەڵتەرەکانی ئافرەتان دەکات بۆ ئەو ژنانەی کە لەو جۆرە تووندوتیژیانە رادەکەن؛ هەروەها سزادانی ئەنجامدەرانی هەر جۆرە تووندوتیژییەك لەسەر بنەمای جێندەر".

نەتەوە یەکگرتووەکان پێیوایە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی هاوکاردەبێ بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەنجامدەرانی تووندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر لە عێراق لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.