بەهۆی مەترسی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، عێراق زیاتر لە 16 هەزار زیندانی ئازاد دەکات.
لە راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقدا هاتووە، ژمارەی ئەو زیندانیکراوانەی بەهۆی مەترسی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە گرتووخانەکانی عێراقدا ئازادکراون، گەیشتە 16 هەزار و 45 کەس.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری رایگەیاندووە، بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە گرتووخانەکان، لە رۆژی 17-3-2020 تاكو 15-4-2020، 16 هەزار و 45 زیندانی، ئازاد کراون.
تائێستا لە عێراق، زیاتر لە هەزار و 415 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 812 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 79 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.