وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی دوا داتاكان، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 19 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تۆماركراون:
- به‌غدا/ روسافه: 6 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 3 حاڵه‌ت
- به‌سره: 1 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
- میسان: 4 حاڵه‌ت
- موسه‌ننا: 1 حاڵه‌ت
- نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت
- واست: 1 حاڵه‌ت
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا كه‌سێك به‌هۆی په‌تاكه له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا گیانی له‌ده‌ستداوه. له كاتێكدا 44 تووشبووی نه‌خۆشییه‌كه به ته‌واوی له پارێزگاكان چاك بوونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- به‌غدا/ روسافه: 2 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ كه‌رخ: 2 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 1 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 28 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 4 حاڵه‌ت
- به‌سره: 6 حاڵه‌ت
- كه‌ركووك: 1 حاڵه‌ت
تا ئێستا ژماره‌ی كۆی تووشبووان به نه‌خۆشی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق گه‌یشتووه‌ته‌وه هه‌زار و 434 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا 856 كه‌سیش به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌و
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.