Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 23:59

ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەو قوتابیانەی لە دەرەوەی وڵاتن

ژمارەیەک قوتابی كورد لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بۆ ئەو خوێندکارانە بڵاوکردووەتەوە کە لە دەرەوەی وڵات بەهۆی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیریانخواردووە و داوادەکات بەپێی ئەو خشتەیەی راگەیێندراوە کاتەکانیان رێکبخەن بەمەبەستی گەڕانەوەیان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کردووەتەوە، پێویستە کاتەکانیان بەپێى خشتەى دیاریکراو رێکبخەن بەمەبەستى ئەنجامدانى ئامادەکارى و ئامادەبوونیان لە فڕۆکەخانەى وڵاتەکان بەمەبەستى گەڕانەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان.

ژمارەیەک لەو قوتابی و خوێندکارانەی کە بەمەبەستی خوێندن روویان لە دەرەوەی وڵات کردووە، بەهۆی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیریانخواردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار لە حکومەتى هەرێمی کوردستان، حکومەتى عێراقى و پەرلەمانتارانى کورد لە بەغدا لە ھەوڵدایە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی عێراقی و ئەو وڵات و شوێنانەی کە قوتابی و خوێندکارانى هەرێمى کوردستان تێیاندا دەخوێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.