Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 23:59

شاندێکی شانه‌ی قه‌یرانه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شاندێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
کوردستان TV
100%

شاندێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا گه‌یشتنه‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی "حه‌سه‌ن كه‌عبی" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و وابڕیار دیدارو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌ریمی كوردستان ئه‌نجام بدات‌. 

جێی باسه‌ شانده‌كه‌ سێشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی پارێزگای به‌سره‌ی كردبوو، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌كردنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و بابلیشی كردووه‌. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.