ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 34 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند هاوكات ژماره‌ی تووشبوانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته 678 هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان له ویلایه‌تی نیویۆرك تۆماركراوه.
ئه‌مه‌ریكا سه‌رووی ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهانی گرتووه له رووی زۆری ژماره‌ی تووشبوان و مردووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا به جۆرێك رێژه‌ی مردن له رۆژێكدا دوو هه‌زار كه‌سه و به‌پێی دوایین ئاماری زانكۆی جۆنز هۆبكنز ته‌نها له ویلایه‌تی نیویۆرك سه‌رووی 12 هه‌زار حاڵه‌تی مردن تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.