بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئەنجامی 40 پشکنینی تری تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا covid-19 لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین راگەیاند.
بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی راپەڕین کە تێیدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوورەکەدا و دەستنیشانکردنی توشبوان لەڕێگەی پشکنینەوە، بەرواری 16/4/2020، تیمەکانمان لەتاقیگەی ناوەندی ڕاپەڕین، 40 سامپڵیان لەهاووڵاتییان وەرگرت.
روونیشکراوەتەوە، کە زۆربەی ئەو هاووڵاتییانە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەوڵاتی ئەڵمانیا گەڕابوونەوە و لەتاقیگەی ڕاپەڕین پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا و ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکانیش نێگەتیڤ دەرچوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.