وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: تووشبوونی کۆرۆنا لە ئێران 79494 کەسی تێپەڕاند، به‌مه‌ش له هه‌شتا هه‌زار كه‌س نزیكبۆته‌وه.
جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: 79494 کەس لە ئێران هەڵگری کۆرۆنان و هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند كه ژمارەی ئەو کەسانەش کە ڕزگاریان بووە گەیشتووتە 54060 کەس.
جەهانپوور وتى " به داخه وه لە شەو و ڕۆژی رابردووەوە 89 کەس و تا ئێستا 4958 کەس بەمبۆنەوە کۆچی دواییان کردووە".
کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: ڕێژەی تووشبوون و مەرگ بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران کەمی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.