ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئازاد مسته‌فا، به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، توشبویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه چاكبووه‌ته‌وه، كه منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵانه.
ئازاد مسته‌فا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی توشبویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه ته‌مه‌نی چوار ساڵانه، ڤایرۆسه‌كه‌ی په‌ڕاندوه‌و چاكبووه‌ته‌وه‌و ره‌وانه‌ی ناو خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، كۆی گشتی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته 337 تووشبو، له‌نێویاندا چوار مردن هه‌یه و 228 نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه، و ئه‌وانی تر هه‌مویان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.