بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 120 هاولاتى كورد لە فڕۆکەخانەی فڕانکفۆرتەوە له ئهلمانیا بگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەڕاندنەوەی هاولاتیانى كورد لە دەرەوەی وڵات، 120 هاولاتى لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
بە راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و لەسەر داوای فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت ئەو هاولاتیانه دەهێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
هەوڵی گەڕاندنەوەیان بە هاوئاهەنگیی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و هێڵی ئاسمانییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.