Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:37

 کەسێک لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کەسەکە تەمەنی 53 ساڵ بووە، لە شاری حەسەکە تووشی ڤایرۆسەکە بووە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، لە زاری رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بڵاویکردەوە، کەسێک لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کەسەکە تەمەنی 53 ساڵ بووە، لە شاری حەسەکە تووشی ڤایرۆسەکە بووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

ئاشکراشیکردووە، لە 22ـی ئادار کەسەکە تووشی ڤایرۆسەکە بووە و لە 27 مانگ رەوانەی نەخۆشخانەی نیشتمانی قامشلو کراوە و ئامێری هەناسەی دەستکردی بۆ دانراوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان دەخاتە ئەستۆی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەوەی بە گووتەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، رێکخراوکە تەنها مامەڵە لەگەڵ حکومەتی سووریا دەکات و زانیاریی بەوان نادات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.