به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه، عه‌بدولعه‌زیز شێخ، موفتی گشتیی سعوودیه له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رێگرتن له ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و رێنماییانه‌ی كه پێویسته له مانگی ره‌مه‌زاندا په‌یڕه‌و بكرێن، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
عه‌بدولعه‌زیز شێخ ئاشكرایكردووه له مانگی ره‌مه‌زاندا نوێژی ته‌راویح له ماڵه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری كۆتایی نه‌هاتنی په‌تاكه و به‌رده‌وامبوونی رێكاره‌كانی خۆپاراستن تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان، ئه‌وا نوێژی جه‌ژنیش له ماڵه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.