ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران گرته ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا چركه‌ساتی به‌ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلێك له شاری جدیده بایۆس له نزیك سنووری سوریا- لوبنان ده‌رده‌كه‌وێ كه رۆژی چوارشه‌ممه به دوو رۆكێت كراوه‌ته ئامانج.
به‌گوێره‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ئۆتۆمبێله‌كه به دوو رۆكێت كراوه‌ته ئامانج،به‌ڵام رۆكێتی یه‌كه‌م نه‌یپێكاوه‌و ئه‌مه‌ش بۆته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی حزبوڵڵای لوبنان خۆیان له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا رزگار بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی هائارێتسی ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیل رۆژی چوارشه‌ممه ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی حزبوڵڵای لوبنانیان له‌سه‌ر سنووری سووریا- لوبنان كردۆته ئامانج.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.