دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له تاقیگه‌یه‌كدا له نزیك له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هۆبی رۆژهه‌ڵاتی چین دروستكرابێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش ده‌كات كه زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدان له چین تۆماركراوه نه‌ك ئه‌مریكا.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوا و گوتی: "زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌دستدان به‌هۆی دوژمنی نه‌بینراوه‌وه (ڤایرۆسی كۆرۆنا) له چین تۆماركراوه نه‌ك له ئه‌مریكا".
دۆناڵد تره‌مپ گوتیشی: "وڵاته‌كه‌مان یه‌كه‌م وڵات نییه له رووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له جیهان، به‌ڵكو ده‌بێت چین یه‌كه‌م وڵات بێت، چونكه چین گه‌وره‌ترین وڵاته له رووی دانیشتوانه".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی دروستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له تاقیگه‌یه‌كی چین، دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "تائێستا لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووین به ده‌رئه‌نجامێك له‌وباره‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن ڤایرۆسی كۆرۆنا له جۆره شه‌مشه‌مه كوێره‌یه‌كه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و گوازراوه‌ته‌وه، به‌ڵام شه‌مشه‌مه گۆێره‌كه له بازاری ئاژه‌ڵه‌كاندا له شاری وهان نافرۆشرێت، به‌ڵكو له دووری 40 میل له شاری وهان بوونی هه‌یه".
ئه‌وه‌شی گوت: "ڤایرۆسی كۆ‌وۆنا له چینه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی جیهان ته‌شه‌نه‌ی كردووه كه تا ئێستا 184 وڵات به ده‌ست ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر خراپه".
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 33 هه‌زار و 286 كه‌س.
هه‌ر دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه له‌وانه‌یه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی له نێوان 60 بۆ 65 هه‌زار كه‌س به‌رزببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.