له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) ، عێراق راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ھه‌فته‌یه‌كی دیكه درێژكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی تـــــا رۆژی ٢٤ی نیسان درێژكرده‌وه.
ھه‌روه‌ھا به پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه بڕیاری راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و ھه‌رێمی كوردستانی ده‌گرێته‌وه‌و ھه‌تا ٢٠٢٠/٤/٢٤ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاره‌كه گه‌شتی فڕۆكه‌كانی مانگی سووری نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ربازی و یارمه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان و فریاگوزاریییه‌كان و بارھه‌ڵگر(كارگۆ) ناگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.