Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 21:42

چه‌ند ئامۆژگاری بۆ  ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌

په‌له‌ مه‌كه‌ن له‌ شیكارو تاقیگه‌
کوردستان TV
100%

۱.ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی غوده‌ی ده‌ره‌قی كه‌م كاریان هه‌یه‌ و له‌سه‌ر ده‌رمانی پایڕۆكسینن ،به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر هه‌مان بڕی ده‌رمان ئه‌گه‌ر نه‌توانی شیكار ئه‌نجام بده‌ی.

له‌كاتی به‌ڕۆژوو بوونت كاته‌كانی خواردنی حه‌به‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

یه‌كه‌م:ئه‌گه‌ر نه‌خه‌وتی تاكو  پارشیو ئه‌توانی نیو سه‌عات پێش پارشیو حه‌به‌كه‌ بخۆی.

دووه‌م:ئه‌گه‌ر دوای نان خواردنی ئێواره‌  و نزاو پاڕانه‌وه‌ خه‌وتیه‌وه‌  ئه‌وا حه‌به‌كه‌  دوایین شت  بخۆ  پێش  پاڵ كه‌وتن ونوستن.

۲.ئه‌وانه‌ی غوده‌ی ده‌ره‌قی پڕكاریان هه‌یه‌ واته‌  غوده‌كه‌یان زیاد كار ئه‌كات و ده‌رمانی carbimazole یان methimazole وه‌رئه‌گرن پێویسته‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه‌ی خۆیان ،ئه‌گه‌ر مانگ و نیوێك یان دوو مانگیان ته‌واو كردیه‌ ئه‌وا ئه‌گه‌ر كرا باشتره‌  شیكاری غوده‌ TFT بكرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كرا:

یه‌كه‌م:ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانت كه‌م بووه‌ته‌وه‌ له‌ شێوه‌ی ده‌ست له‌رزین و دڵه‌ كوتێ و زۆری ئاره‌ق كردن و كه‌می كێش و بێ هێزی، ئه‌توانی ده‌رمانه‌كه‌ كه‌م بكه‌یه‌وه‌ به‌س ڕانه‌گری  به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پسۆڕی خۆت.

دووه‌م:ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانت وه‌ك خۆی ماوه‌ به‌ ردوام به‌ له‌سه‌ر هه‌مان بڕی ده‌رمان ، كه‌م نه‌كه‌یته‌وه‌.

۳.ئه‌وانه‌ی تووشی كه‌م كاری غوده‌ی ژێر مێشكه‌ ڕژێن  یان كه‌م كاری غوده‌ی سه‌رووی گورچیله‌ بوون(غده‌ النخامیه‌ والكڤریه‌) ،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ  ده‌رمانه‌كان به‌جێ بێڵی ،له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك پێویسته‌  بڕی هایدرۆكۆرتیزۆن  یان پریدنیزۆڵۆن زیاد بكه‌ی به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕی خۆت، یان به‌پێی ئه‌و جه‌دوه‌له‌ كه‌بۆت دیاری كراوه‌ ڕاهێنراوی.

٤.ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی هۆڕمۆنی شیر له‌ خوێنیان به‌رزه‌ به‌هۆكاری بوونی گرێ له‌ڕژێنی نوخامی  به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه‌ی خۆتان و شیكار دوا بخه‌ن كێشه‌ نیه‌.

٥.ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خۆێنیان به‌رزه‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ده‌رمانی خۆتان و شیكار دوابخه‌ن ،له‌ ماڵه‌وه‌ چاودێری بكه‌ن ،ئه‌گه‌ر پاڵه‌په‌ستۆی خوێن گه‌یشته‌ سه‌رووی ۱٤۰/۹۰ زیاتر له‌ جارێك په‌یوه‌ندی به‌ پسپۆڕی خۆته‌وه‌ بكه‌.

٦.ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ و ئێستا كاتی  شیكاری شه‌كره‌ی سێ مانگیه‌ HbA1c،كێشه‌ نیه‌ شیكاره‌كه‌ دوابخه‌ ئه‌كرێت هه‌ر چوار مانگ بۆ شه‌ش مانگ ئه‌نجامی بده‌ی،به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كانی خۆت و چاودێری شه‌كره‌ی ڕۆژانه‌ت بكه‌.

۷.ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی چه‌وری به‌كاردێنن به‌هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی چه‌وری كۆڵیستڕۆڵ یان چه‌وری سیانی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر په‌له‌ مه‌كه‌ن له‌ شیكارو تاقیگه‌.

 ئا / د.عزیز مزه‌فه‌ر جه‌عفه‌ر ، پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌ناو   

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.