وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاندراوی ژمارە (٥٤) بڵاوكردهوه، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوه.
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٧٩٠٤) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٠٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٥٣٠) لە هەولێر، (٩١) لە سلێمانی، (٧٥٧) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٤٩٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٣٢) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٧٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (١١٤) هەولێر، (٣٩٠) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٥٦) ڕاپەرین،(٢١٢) سۆران. دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٢٥٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٨ی نیسانی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.