ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، دهڵێت: تیمێکى حکومى دەستپاک و لێهاتوومان دەوێت کە بتوانێت رووبەرووى قەیرانەکان ببێتەوە و وڵات بەرەو سەرکەوتن ببات و داخوازیەکانى هاوڵاتیان وەدی بهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە مستەفا کازمی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی رایگەیاند کە بە هەر سێ زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، "گفتوگۆکان لەگەڵ هێزە سیاسییەکان لە کەشێکى دۆستانەدا بەردەوامن.
مستەفا كازمی دهڵێت: تیمێکی حکوومی دەستپاک و لێهاتوویان دەوێت لە كەسانی دەستپاك و دڵسۆزو لێهاتوو پێكبهێنین، كە داخوازییەكانی هاوڵاتیان جێبەجێ بكات و وڵاتیش بەرەو سەركەوتن ببات.
ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە گفتوگۆکان لەگەڵ هێزە سیاسیەکان لە کەشێکى دۆستانەدا بەردەوامن. هەوڵى سەرکەوتن بەسەر بەربەستەکان دەدەین لە سەر بنچینەى گفتوگۆى ئەرێنى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.