بڕیارە سبەینێ شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لێکەوتە ئابوورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران راگەیاندووه: سبەینێ شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لێکەوتە ئابوورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سهردانی بهغدا دهكات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند شاندهكه گفتوگۆ لەسەر دوو بابەت دەکەن، بابەتی بودجە و موچەی هەرێم و بابەتی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
سەرچاوەکە گوتیشی شاندەكه جگە لە وەزیری دارایی هەریەکە لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و خالید شوانی وەزیری کاروباری هەرێم و بەغدا و د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەری هەرێم لە بەغدا بەشداری دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.