Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:07

کتێبێک له‌سه‌ر مردنی  فه‌یله‌سووفه‌کان  چاپ و بڵاو‌ کرایه‌وه‌

له‌لایه‌ن "نه‌به‌ز سه‌مه‌د"ه‌وه‌ له‌ زمانی ئینگلیزییه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كوردی
کوردستان TV
100%

كتێبی (مردن له‌پێناو ئایدیاكاندا) كه‌ له‌ نووسینی ''كۆستیكا براداتان'' ه‌ له‌لایه‌ن "نه‌به‌ز سه‌مه‌د"ه‌وه‌ له‌ زمانی ئینگلیزییه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كوردی و چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌.

 

نه‌به‌ز سه‌مه‌د وه‌رگێڕی كتێبه‌كه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و كتێبه‌ كتێبێكی فه‌لسه‌فییه‌ و باس له‌ مردنی فه‌یله‌سووفه‌كان ده‌كات له‌پێناوی ئایدیاكانیاندا.

 

گوتیشی: "كتێبه‌كه‌م به‌ ئاگاداریی نووسه‌ر بۆ زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌ و كه‌ ٣٣٢ لاپه‌ڕه‌یه‌ و دوای دوو ساڵ كاركردنم تێیدا له‌ سلێمانی چاپ كرا و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كتێبه‌كه‌ له‌باره‌ی ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌یه‌ كه‌ له‌پێناو فه‌لسه‌فه‌ و ئایدیاكانیاندا مردوون، ئه‌شكه‌نجه‌ و زیندانی كراون".

 

ڕوونیشی كرده‌وه‌ به‌ده‌ر له‌و كتێبه‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كتێبی ''ھزراندنی ھونه‌ر''ی "ئه‌نتۆنی ڤان دێن برامبۆشی"م له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ كردووه‌ به‌ كوردی و بڵاوم كردووه‌ته‌وه‌

ژێده‌ر /باس نیوز

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.