Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 04:57

ڤایرۆسی کۆرۆنا سزای له‌سێداره‌دانی چه‌ند که‌سێک دواده‌خات

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ردوو ویلایه‌تی میزوری و ئۆھایۆ هه‌مان هه‌نگاو بگرنه‌به‌ر
کوردستان TV
100%

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ردوو ویلایه‌تی تێنێسی و تێكساس رایانگه‌یاند، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه‌، جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك زیندانیكراو، دواخراوه‌.

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ردوو ویلایه‌تی تێنێسی و تێكساس رایانگه‌یاند، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه‌، جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك زیندانیكراو، دواخراوه‌.

دوێنێ‌ شه‌ممه‌، میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكردبوویه‌وه‌، دادگای باڵای ویلایه‌تی تێنێسی له‌سێداره‌دانی زیندانیكراوێك به‌ناوی ئۆسكار سمیس-ی دواخستووه‌ كه‌ بڕیاربوو له‌چواری حوزه‌یرانی داهاتوودا له‌سێداره‌ بدرێت.

هاوكات دادگای باڵای ویلایه‌تی تێكساس له‌سێداره‌دانی پێنج زیندانیكراوی بۆ كاتێكی نادیار داخستووه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ردوو ویلایه‌تی میزوری و ئۆھایۆ هه‌مان هه‌نگاو بگرنه‌به‌ر و سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك زیندانیكراواندا، دوابخه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.