Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 21:42

سایکۆلۆژیای کفتبوون ( هیلاکبوون ) له‌ ساته‌وه‌ختی کەرەنتینکردن

هه‌ستكردن به‌ ڕووخان  و بێزاری
کوردستان TV
100%

- له‌م قۆناغه‌دا جه‌سته‌ هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی به‌كارده‌هێنێت و چیتر ناتوانێت كاره‌ ئاساییه‌كانی ئه‌نجام بدات.

- ئه‌م قۆناغه‌ هیلاكبوونه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستیمان.

- شڵه‌ژانی به‌رده‌وام كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مانی خواره‌وه‌ هه‌یه‌:

گه‌شه‌كردنی  جه‌سته‌ به‌گشتیی سنووردار ده‌كات به‌ تایبه‌تی له‌ منداڵان و هه‌رزه‌كار و گه‌نجان به‌هۆیی نه‌بوونی چالاكیی ڕۆژانه‌.

كۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌ش لاواز ده‌كات ئیدی به‌رگه‌ی نه‌خۆشی ناگرین جگه‌ له‌وه‌ی دووچاری نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن ده‌بین وه‌ك هه‌وكردنی گه‌ده‌، شه‌كره‌، گرفت له‌كۆئه‌ندامی هه‌رس و دڵ وهه‌وكردنی جومگه‌كان و زیانی خانه‌ی ده‌ماره‌كان به‌ هۆی زۆر خه‌وتن و زۆر خواردن و تێكچوونی سیسته‌می خه‌وو كار نه‌كردن .

له‌سه‌ر ئاستی ده‌روونی و زه‌ینی:

1. نه‌توانینی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گرفته‌ بچووكه‌كان.

2. نه‌توانینی بیركردنه‌وه‌و وربوونه‌وه‌.

3. گرفت له‌بیره‌وه‌ری ( بیرچوونه‌وه‌ )

4. هه‌ڵسانگه‌ندنی هه‌ڵه‌ بۆ شڵه‌ژان و كاردانه‌وه‌ی خراپ.

5. هه‌ستكردن به‌ ڕووخان  و بێزاری.

6. بیركردنه‌وه‌ له‌وه‌ی شتی خراپ ڕووده‌دات.

7. دڵه‌ڕاوكێی زۆر له‌سه‌ر شتی بچووك.

8. هه‌ستكردن به‌ماندووبوون له ‌هه‌موو كاتێكدا.

9. هه‌ستكردن به‌وه‌ی كاره‌كان به‌رێكوپێكی ئه‌نجام نه‌دراون چونكه‌ هه‌میشه‌ كۆتایه‌كه‌ی دیار نییه‌.

10. خێرا توڕه‌بوون و هه‌ڵچوون.

11. گۆشه‌گیری ودووركه‌وتنه‌وه‌.

12. ئالووده‌بوون له‌ سه‌ر ئه‌نته‌رنێت و تۆره ‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ تایبه‌تی منداڵان و هه‌رزه‌كاران.

ن / ده‌رونناس یوسف عوسمان

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.