Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 04:28

هێزی ئاسمانی عێراق به‌ فڕۆکه‌ی ئێف 16 هێرشی کرده‌ سه‌ر موڵگه‌کانی داعش

ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بیستراوه‌
کوردستان TV
100%

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كانی نزیك شارۆچكه‌ی دور راگه‌یاند.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شانه‌ی جه‌نگی له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی زانیاری وورد و هه‌واڵگری، فڕۆكه‌ ئێف 16 ه‌كانی عێراق چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان له‌دوورگه‌ی عه‌بدولعه‌زیز له‌ناوه‌ڕاستی رووباری فورات- رۆژئاوای شارۆچكه‌ی دورو له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆردوومان كردووه‌ .

شانه‌ی ئه‌منی ده‌شڵێت: له‌هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌تیرۆریستان كوژراون و مۆڵگه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی خاپوور كراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / میدیای عێراق

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.