دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو شاندی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: شاندی هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتن و هه‌رێم به‌شێوه‌ی پێشووی به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی نه‌وت.
وه‌زیری دارایی گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم له رێگای كۆمپانیای دیلۆیت به‌رده‌وام زانیارییه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه و پابه‌ندیش ده‌بێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
هه‌روه‌ها ئاوات شێخ جه‌ناب ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ردوولا هه‌ستیان به‌به‌رپرسیارییه‌تی كردووه و پابه‌ند ده‌بن به رێككه‌وتنه‌كان .
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دارایی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بابه‌تی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێم و بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سه‌ردانی به‌غدایان كرد.
شانده‌كه پێك هاتبوون له ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌كه له دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان و خالید شوانی وه‌زیری كاروباری هه‌رێم و به‌غدا و د.ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.