Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 14:51

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە

كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاككردنەوەو چاكسازیی
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەست بەئیشوكاری چاككردنەوە دەكات و لەو ماوەیەدا كارەبای نیشتمانی كەم دەكات ئاگاداری هاونیشتمانیانی بەڕێز دەكەینەوە كە لەكاتژمێر 12ی شەوی رێكەوتی 20/4/2020 كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاككردنەوەو چاكسازیی لە كێڵگەكانی كۆرمۆری غازی؛ بەمەش بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵكەكە لە 360 مەق مەقەوە بۆ 140 مەق مەق كەم دەبێتەوە و توانای بەرهەمهێنانی كارەباش بەبڕی 1100مێگاوات كەم دەكات.

ئاگاداریی بەڕێزتان دەكەینەوە لەو ماوەیەدا تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا و وێستگەكان بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە هەوڵدا دەبن تاوەكو سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا رێكبخەنەوەو كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان

19-4-2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.