ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٥٥) سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٢٢٠) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٦٧٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٢) شوێنی جیاواز (٥٩٣) لە هەولێر، (١٧٣) لە سلێمانی، (٨٧٨) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٥٤٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣١٦) هاووڵاتی.
2. پشکنین لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٢٦٥) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٨٧) هەولێر، (٢٧٤) سلێمانی، (٤٥١) دهۆك، (١٨) هەڵەبجە، (٣٥) سۆران. دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا. 3. ئاماری گشتی کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٢٦٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ی نیسانی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.