Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 04:28

ژنە کۆچبەرێکی عێراقی لە کەمپێکی یۆنان گیانیلەدەستدا و پشێوی و ئاڵۆزی بەدوای خۆیدا هێنا

كۆچبەران دوو ئۆتۆمبێل و چەند فرۆشگایەكی گەرۆك و خێمە و بەشی خزمەتگوزاری كەمپەكەیان سوتاندووە
کوردستان TV
100%

لە كەمپی ڤیاڵی كۆچبەران لە دورگەی چییۆسی یۆنانی بشێوی ئاڵۆزی دروستبوو، كۆچبەران بەشێك لە كەمپەكەیان سوتاند دوای ئەوەی ژنێكی كۆچبەری عێراق گیانی لەدەستدا.
لەدوای گیانلەدەستدانی ئەو ژنە كۆچبەرە 47 ساڵە عێراقییە بەهۆی نەخۆشی و تاوە، شەوی ڕابردوو دانیشتوانی كەمپەكە توڕە بوون چونكە پێیان وابوو ئەو ژنە بەهۆی توشبوونی بە كۆرۆنا و كەمتەرخەمی تیمی تەندروستی ئەو وڵاتە گیانی لەدەستداوە.

بەڵام ئاژانسی ئەسینای فەرمی حكومەتی یۆنان ڕایگەیاند، ژنەكە براوەتە نەخۆشخانە و ڕێكاری پێویست گیراوەتەبەر، دواتریش پشكنینی كۆرۆنا بۆ تەرمەكەی كراوە و نێگەتیڤ بووە، واتە بە هیچ شێوەیەك توشی كۆرۆنا نەبووە.
هاوكات ئەمڕۆ یەكشەممە، پۆلیسی چییۆسی یۆنانی ڕایگەیاند، سێ پەناخواز بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە بشێوییەكانی شەوی ڕابردوو دەستگیركراون و ژمارەیەكی زۆر كۆچبەریش دەستبەسەركراون.

وەزارەتی كۆچی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند، كۆچبەران لە كەمپەكە دوو ئۆتۆمبێل و چەند فرۆشگایەكی گەرۆك و خێمە لە نزیك خاڵی پێشوازی كەمپەكە لەگەڵ بەشێكی زۆربەی ئیدارە و بەشی خزمەتگوزاری كەمپەكەیان سوتاندووە.
چەند هەفتەیەكە دانیشتوانی ئەو كەمپە لە كەرەنتینەدان، زیاتر لە پێنج هەزار كۆچبەر و پەناخوازی تێدا دەژی لەكاتێكدا تەنها شوێنی هەزار كەس دەبێتەوە، لە دوو هەفتەی ڕابردووشدا زیاتر لە 20 حاڵەتی كۆرۆنا لە دوو كەمپی تری كۆچبەراندا تۆماركراون.
ئەوە لەكاتێكدایە زیاتر لە 110 كۆچبەر و پەناخواز لە یۆنان دەژین، 40 هەزاریان لە كەمپەكانی ناو دورگەكاندا لە دۆخێكی زۆر خراپدان كە تەنها جێگەی نزیكەی شەش هەزار كەس دەگرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.