وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبوونی 26 كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند و لە بەرامبەریشدا 56 توشبوو چاكبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ 19-4-2020 ئەنجامی پشكنینی چەندین هاوڵاتی گەڕاوەتەوەو دەركەوتووە 26 كەس تووشی ڤایرۆیسی كۆرۆنا بوون.
هەروەها تەندروستی عێراق چاکبوونەوەی 56 کەسی دیکەی بەڤایرۆسەكە راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دهڵێت بەمەش تێکڕای ژمارەی تووشبووان لە سەرتاسەری عێراق تا ئێستا گەیشتۆته هەزار و 539 تووشبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.