Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 12:54

سعوودیە.. لە کۆتا پێنج ساڵدا رێژەی لەسێدارەدان لە دووھێندە نزیکبووەتەوە

له‌و ماوه‌یه‌دا تا ئێستا 800 كه‌س له‌سێداره‌ دراوان
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز لە ساڵی ٢٠١٥ دا دەسەڵاتی گرتەدەست، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەوکاتەوە تا ئێستا لەسێدارەدراون گەیشتە ٨٠٠ کەس.

گرووپی مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی Reprieve کە سەنتەرەکەی لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیایە، راگەیەندراوێکی لەبارەی پرسی لەسێدارەدان و گوشارخستنە سەر بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە سعوودیە، بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی سزاکانی لەسێدارەدان لە وڵاتەکەی بەڵێنەکانی خۆی کە پێشتر دابووی جێبەجێ نەکردووە و ژمارەی لەسێدارەدان لەوەتەی ھاتنەسەر دەسەڵاتی بن سەلمان لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ تا ئێستا گەیشتووەتە ٨٠٠. 

ئاماژە بەوەشکراوە کە ژمارەی لەسێدارەدان لە پێش دەسەڵاتی سەلمان بن عەبدولعەزیز واتە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٩-٢٠١٤ تەنھا ٤٢٣ بووە و لەگەڵ ھاتنی شا سەلمان و شازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمان ئەم ژمارەیە بە نزیکەی دوو ھێندە زیادیکردووە.

ھەر لە راگەیەندراوەکەی گرووپی مافەکانی مرۆڤە نێودەوڵەتی Reprieve ئاماژە بەوە کراوە کە لەوەتەی چاودێریکردنی پێشھاتەکانی سعوودیە تەنھا لە ساڵی ٢٠١٩دا، ١٨٥ سزای لە سێدارەدان جێبەجێ کراوە کە بە بەرزترین رێژە لەو ساڵەدا دادەنرێ.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە دەسەڵاتی ریاز لە ساڵی رابردوودا، ٣٧ کەسی بە کۆمەڵ لەسێدارەداوە کە منداڵیشیان تێدابووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە ئێستادا ١٣ کەس لە سعوودیە لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەداندان.

بەرپرسی گرووپی مافەکانی مرۆڤ، عەلی ئەلدوبەیسی کە ئاماژە بە وتەکانی دراوە لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە بە ئامانجگرتنی منداڵان و دەستبەسەرکراوانی ئازادی رادەربڕین و بەکارھێنانی لەسێدارەدان وەک تۆڵەسەندنەوەی سیاسی لەو وڵاتە بە بەڵگە کراوە (سەلمێندراوە).

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.