له هێرشێكی تیرۆریستانی داعش له شارۆچكه‌ی قه‌راج دوو سه‌ربازی عێراق كوژران. هێرش موسلیح به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی قه‌راج تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، هێزێکی سوپای عێراق لەکاتی گەڕان و پشکنیندا لەنێوان گوندی عەلی رەش و بەردەسپی سەر بە شاره‌دێی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی تیرۆریستانی داعش و له ئه‌نجامی شهر و پێكداداندا، دوو سه‌ربازی عێراقی كوژراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی قه‌راج راشیگه‌یاند، ماوەیەکە جموجووڵی چەکدارانی داعش لە سنووری مەخموور زیادی کردووە، دوێنێ لە گوندی رواڵە هێزە عێراقییەکان بۆمبێکیان پوچەڵ کردەوە و بۆمبێکی دیکەش تەقیەوە و بە هۆیەوە دوو کەس برینداربوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.