Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 04:57

که‌سێکی تەمەن 51 ساڵ ته‌قه‌ی به‌ ده‌وری خۆیدا کرد و 10 که‌سی کوشت

له‌ كه‌نه‌دا
کوردستان TV
100%

له‌ ئاکامی تەقەکردنی کەسێک لە ویلایه‌تی نۆڤا سكۆشیا رۆژهەڵاتی كه‌نه‌دا، به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان ١٠ كه‌س کوژراون.

گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌سپسواری شاهانه‌ی كه‌نه‌دا RCMP، لی بێرگێرما‌ن له‌ لێدوانێكیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ قه‌زای پۆرتاپیگی كه‌ ناوچه‌ی گونده‌واری ویلایه‌ته‌كه‌یه‌، كه‌سێكی تەمەن ٥١ ساڵ به‌ناوی گابریێل وۆرتمان به‌ چه‌ك ته‌قه‌ی به‌ ده‌وری خۆیدا كردووه‌ و لانیكه‌م ١٠ كه‌سی كوشتووه‌.

لی بێرگێرمان باسی له‌وه‌یش كرد كه‌ دوای رووداوەکە ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ١٢ كاتژمێری خایا‌ندووە و دواتر پۆلیس تەرمی کەسەکەی دۆزیوەتەوە.

گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌سپسواری شاهانه‌ی كه‌نه‌دا هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ پۆلیسێكی تەمەن ٢٣ ساڵ به‌ناوی هێدی ستیڤنسۆن دوای ئه‌وه‌ی به‌ ده‌م به‌هاناوه‌چوونه‌وه‌ چووه‌، كه‌وتووه‌ته‌ به‌ر تەقە و کوژراوە و پۆلیسێكی دیكه‌ش برینداربووه‌.

لی بێرگێرما‌ن ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و قوربانییەکی دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییان به‌رزببێته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌دراوه‌ سه‌باره‌ت به‌وەی کە دەبێت هۆكاری تەقەکردنەکە لەلایەن گابرێل وۆرتمان چی بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.