Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 11:09

‎سه‌رۆک بارزانى: گۆڤاری گوڵان ئێستاش لە ناوە هەرە درەوشاوەکانی ڕاگەیاندنی کوردستانە

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەکات
کوردستان TV
100%

‎سه‌رۆك بارزانى: گۆڤاری گوڵان ئێستاش لە ناوە هەرە درەوشاوەکانی ڕاگەیاندنی کوردستانە

به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

‎به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی گۆڤاری گوڵان

‎سڵاو و ڕێز

‎بەبۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم.

‎گوڵان، دوای ٢٧ ساڵ، وێڕای ئەو هەموو دۆخە ناهەموارەی بەسەر گەل و وڵاتەکەماندا هاتووە، بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ بووە و تا ئێستایش لە ناوە هەرە درەوشاوەکانی ڕاگەیاندنی کوردستانە. ڕۆڵی ئێوە لە ماوەی کارکردنتاندا دیار و کاریگەرە و هەوڵ و ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنم.

‎دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

مسعود بارزانی
٢٠ـی٤ـی٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.